#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەپەیامێکی پیرۆزباییدا بڵاویکردەوە، بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ #یانەی وەرزشی زاخۆ# و وەرزشی کوردستان و بۆ هەمو خەڵکی کوردستان. لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هاندەران و دانیشتوانی زاخۆ و هەمو کوردستان دەکەم.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندوە، شیرینی و خۆشی بردنەوەی ئەم خەڵاتە لەوەدایە کە بەرهەمی هاوسۆزی و پاڵپشتی هەمو خەڵکی کوردستان بو، گەلی کورد کەوا به و هەمو ستەم و سەرکوت و ئازارەی بەسەریدا هاتوە، هەر زیندوە و هەر بەرەوپێش دەچێت، بەرهەمی ئه و هاوسۆزی و یەکدڵییەی خەڵکە، لەم ماوەیەدا هەموان یەکدڵ و یەکدەنگ پشتیوانیی زاخۆ بون و ئەمڕۆش لە جەژن و خۆشیی زاخۆییەکاندا بەشدارن، هەروەکچۆن لە ماوەی هەفتەی رابردودا لە ناخۆشیشدا هەموان هاوسۆز و پشتیوانیی خەڵکی چەمچەماڵ و گەرمیان بون، ئەم هەستە پیرۆزەی هاوسۆزی و هاوچارەنوسی و یەکدەنگییەی لەناو خەڵکی کورددا هەیە، هیوادارین بگوازرێتەوە بۆ ناو سیاسەتیش، چونکە ئەمە رێگە دروستەکەیە بۆ ئەوەی گەلەکەمان بەره و دەستکەوتی گەورەتر هەنگاو بنێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=