-ناوی تەواو: مەناف نادر قادر محەمەد
-ناسراوە بە: سەفین مەلا قەرە
۔ ساڵی لە دایکبوون: 1956
شوێنی لەدایکبوون: گوندی مەلا قەرە، شارەدێی دیبەگە، پارێزگای #هەولێر#
۔ ئاستی خوێندن: دەرچووی ئامادەیی کشتوکاڵی لە کەڵەک تەواو کردووە.
-باری خێزان: خێزاندارە
-ناوی هاوسەری: ئاواز غەفور ئەحمەد
-ناوی منداڵەکانی: ئەلەند، ئیبراهیم، هەولێر، هۆلیا، ماریا
لە ساڵی 1974 بەشداری شۆڕشی کردووە پاش نسکۆ ساڵی 1975 ئاوارەی ئێران بووە، بەڵام ژیانی ئاوارەی ڕەت کردووەتەوە گەڕاوەتەوە هەولێر ی ئامادەیی کشتوکاڵی تەواو کردووە ی پاشان لە لقی پیرمام فەرمانگەی کشتوکاڵ بەکارمەند دامەزراوە، پاشان بۆ #دیبەگە# و #مەخموور# گواسترایتەوە.
۔ ساڵی پەیوەندی بەڕێکخستن لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان: 1976
-ئۆرگان: #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#
-ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە: 1980
-ئۆرگان: هەرێمی (8) ی دەشتی هەولێر
لە ساڵی 1982 بووە ئەندامی کەرتی ڕێکخستنی هێزی پێشمەرگە لە سنووری دەشتی هەولێر، هەر لە ساڵی 1982 پاش پێکهتنانی تیپەکان ناوبراو کرایە فەرماندەی کەرتی (2)ی تیپی (86) ی دەشتی هەولێر، پاش ماوەیەک بووە جێگری فەرماندەی تیپ.
لە ساڵی 1985 دوا بە دوای پێکهێنانی تیپی (87) قەرەچوغ کرایە یەکەم فەرماندەی لە ساڵی 1987 گواسترایەوە بۆ سنووری خۆشناوەتی کرایە فەرماندەی تیپی (91) ی سەفین -ئەی ساڵانەی پێشمەرگە بووە بەشداری لە چەندین هێرش و بەرگری داستانی گەورە کردووە لە سنووری مەڵبەندی (3) ی هەولێر، سنووری سەرکردایەتی.
لە ساڵی 1989 بووە ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگە لە سنووری زەلێ
دواشوێنی پێشمەرگایەتی لە پێش ڕاپەڕین: زەلێ
-دوا پلەی پێشمەرگایەتی لە پێش ڕاپەڕین: ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگە.
-لە ژیانی پێشمەرگایەتی زیاترلە (4) جار بریندار بووە.
-لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991 ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە ڕزگارکردنی شار و شارۆچکەکان.
-دوای ڕاپەڕین فەرماندەی هێزی (11) ی سەفین بووە.
-لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 لەسەر لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەندامیەتی پەڕڵەمانی کوردستان کاندید کرا .
ساڵی 1993 لە سوپای یەکگرتووی کوردستان فەرماندەیی هەولێری گرتە ئەستۆ.
لە ساڵی 1994 کرایە بەڕێوەبەری ئاساییشی هەولێر، لە ساڵی 1996 چووە دەرەوەی وڵات تا ساڵی 2000
لە ساڵی 2001 بە ئەندامی کۆمیەی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا، پاش کۆنگرە لێپرسراویەتی مەڵبەندی (8) ی ڕاپەڕینی پێ سپێدرا.
لە ساڵی 2002 بووە ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان لە قۆناغی گواستنەوەدا.
لە ساڵی 2003 تا ساڵی 2009 دا ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستن بووە . ماوەیەکیش جێگری لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن بووە .. لە لە ساڵی 2009 وازی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
هێناوە پەیوەندی بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە کرد.. کرایە ئەندامی جڤادی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.
لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی لە #13-02-2021# ناوبراو بەدەنگدان هەڵبژێردرا بە سکرمێری کاروباری فراکسۆنەکان لە خانەی ڕاپەراندن.
-ژمارەی ناسنامەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان: 220 [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=