شوختی هەیه
لە دوای شەڕی داعش لەنێوان ساڵانی (2014-2018) عەرەبێکی زۆری ناوچە سونییەکانی ئێراق ئاوارەی کوردستان بوون، کۆمەڵێک پیاوی بێوەمێردی کوردیش ژنیان مردبوو، بێوەژنی کوردیش مێردی ناکردەوە، بۆیە زۆربەیان پەنایانبردە بەر هێنانی ژنە عەرەب، کوڕێکی یەکێک لە گوندەکانی #تەقتەق# ژنێکی عەرەب بۆ مامێکی دەدۆزێتەوە و لێی مارە دەکەن، ژنەکە زۆربەی لەشی کوتراوە و هەندێک شوێنیشی شین و مۆر بوویتەوە، مامەکە دەچێت گلەیی لە برازاکەی دەکات و دەڵێت: ژنێکت لۆ دیتیتمەوە شوختی هەیە، ئەویش دەڵێت: مامە ئەمن ژنم لۆ هینایی خۆ ئۆتۆمبیلم بۆ نەهێناوی. [1]