لەبەر بارانێ هیچم نەدیت
لە سنووری گوندەکانی #وراتی کۆیه#، لە گوندێکی نزیک لە #کۆیە#، پیرەژنێک بە ناوی پوور زەهوە دەبێت، هەندێک فەقیر حاڵ دەبێت، لە شەوێکی باراناوی بۆ دانیشتن دەچێتە ماڵە هاوسێیەکی و خاوەنماڵەکە لێی دەپرسێت: پوورە زەهوە هەور بوو یان ساماڵ ئەویش دەڵێت: لەبەر بارانێ هیچم نەدیت. [1]