بەرببمەوە حەیام دەچی
لەنێوان سنووری دەشتی #قەراج# و کەندێناوه و #شەمامک# کچێک بە ناوی (فاتە) هەڵدەگیرێت و مەلای گوندێک کچەکە لە کوڕەکە مارە دەکات و دەبینێت کچەکە زۆر دڵی تووندە، بۆیە بەکەسوکاری ئاوایی دەڵێت: بڕۆن و هەندێک داوودەرمان لە دەموچاوی بدەن و تارایەکی بۆ بهێنن و لە ماڵی فڵانەوە بۆ ماڵی فڵان بەپشتی کەرێ بیگوازنەوە با بوکێنی ببینێت و دڵی پێی خۆش بێت، خەڵکی ئاوایش فەرمایشتەکەی مامۆستا جێبەجێ دەکەن، لە کاتی سوارکردنی لە کەرەکەدا فاتە دەڵێت: بەرببمەوە حەیام دەچی. [1]