باوکم حەماڵێکی لەلا هەبوو بە ناوی (مام عەبدوڵڵا) کە مام ئەوڵامان پێدەوت، ڕۆژانە ماڵ چی پێویست بوایە، باوکم بە مام ئەوڵادا دەیناردەوە، ڕۆژێک مام ئەوڵا کە شتەکان دەباتە ماڵەوە، دایکم منداڵی بووە و منداڵەکەش کچ دەبێت، کە دەگەڕێتەوە بۆ دوکان مام ئەوڵا بە باوکم دەڵێت کاک کەریم کچتان بووە، هەندێک موشتەری و دۆستی باوکم لەو کاتەدا لە دوکان دانیشتوون، باوکم تۆزێک تاس دەیباتەوە و وەک ئەوە بگەیەنێت پێی ناخۆش بێت، یەکێک لەدانیشتووان بە باوکم دەڵێت ئەوە چییە ئاغا گیان تۆ کابرایەکی بەدین و ئیمانداری بۆچی پێت ناخۆشە کچتان بووه؟
خۆت دەزانی کچ بەڕەحمە و بەزەیی هەیە و زوو گەورە دەبێت، زیاتر بەدەنگ دایک و باوکییەوەیەتی، ئەویش دەڵێت ڕاست دەکەیت لەسەر سەرمە و حەمد و سەنا بۆ خوا، بەڵام دەزانی بۆچی تاس بردمیەوە، دەڵێت نەوەڵا، باوکیشم دەڵێت قوربان دەترسم گەورە بێت یەکێکی وەکوو (_) ببێتە زاوام. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=