ناوی تەواو: مەجید حسێن مورسەل زەمان
ناسراوە بە: سەید مەجید
- ساڵی لە دایکبوون: 1930
- شوێنی لەدایکبوون: گوندی گردعازەبان، پارێزگای #هەولێر#
- ئاستی خوێندن: خوێندنی مەلایەتی تەواو کردووە/ یەک ساڵ مەلا بووە لە گوندی منارە.
- باری خێزان: خێزاندار
- ناوی هاوسەری: حەفسە شێخ جەلال
ناوی منداڵەکانی: شۆڕش، هێرش، بەهیە، حەسیبە، نەجیبە، نیشتمان
لە ساڵی 1953 پەیوەندی بە ڕێکخسنەکانی (#پارتی دیموکراتی کوردستان#) کردووە.
لە ساڵی 1961 بووەتە پێشمەرگە و کارگێڕی لقی (2) ی پاری بووە.
لە ساڵی 1963 بەپلەی کارگێڕی لق دەگوازرێتەوە لقی پێشمەرگە لە چەمی ڕێزان.
هەرلەم ساڵە یەکەم خانوو ڕژێم کە ڕووخاندی و تەختی کرد خانووەکەی (خاڵە سەید مەجید) بوو.
لە ساڵی 1964 لەگەڵ کەرتبوونی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ناوبراو لەگەڵ باڵی مەکتەبی سیاسی دەمێنێتەوە.
لە تێکەڵ بوونەوەی ساڵی 1971 ناوبراو دەبێتە ئەندام ناوچە لە لێژنەی ناوچەی (گەڵاڵە) تا هەرەسی شۆڕش و بە ماڵ و منداڵەوە ڕوو دەکاتە ئێران لەوێ لەگەڵ شەهید عەلی عەسکری و عومەر دەبابە و کۆمەڵێک سەرکردەوە و تێکۆشەری تر چەندین کۆبوونەوەی تر دەکەن بۆ گفتوگۆکردن و بڕیار دان لەسەر گرتنەبەری شێوازی بەرگریکردن.
- ساڵی پەیوەندی بەڕێکخستن لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان: 1975
- هەر لە دوای دامەزراندنی یەکێتیی ناوبراو دەستی کردووە بە کاری نهێنی ڕێکخستن.
- ئۆرگان: #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، (خەتی گشتی)
- لەسەرداواکاری یەکێتیی شار بەجێدێڵێ و خۆی دەگەینێتە ناوزەنگ
-ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە: 1979
- ئۆرگان: بارەگای سەرکردایەتی، لە ناوزەنگ
لە ساڵی 1979 خاڵە سەید وەک ئەرکێکی نەتەوەی ڕەوانەی کوردستانی ڕۆژهەڵات کراوە سەرپەرشی هێزەکانی پتشمەرگەی یەکێیی کردووە بۆ پاڵپشتی هێزەکانی دیموکراتی ئێران لە دژی سوپای ئێران.
پاش گەڕانەوە کرایە فەرماندەی هەرێمی (8) ی دەشتی هەولێر.
- لە ساڵی 1980 بووە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی لە هەمان کات ئەندامی مەکتەبی عەسکری بووە.
لە سەرەتای ساڵی 1982 بووە ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی هەولێر کە بارەگاکەی لە گوندی وەرتێ بوو.
لە پایزی ساڵی 1982 لە کۆنفرانسی یەکگرتنەوەی هێڵی گشتی و بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان لەم چوارچێوەیە یەکێتیی شۆڕشگێڕانی لێ کەوتەوە.
ناوبراو لەم سەروبەندا بووە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی (ینک)
لە کۆتایی هەمان ساڵیشدا یەکێتیی بڕیاری درووستکردنی (4) مەڵبەندی دا خاڵە سەید لێپرسراوی مەڵبەندی (3)ی پێ سپێردرا بەم پێیە بووە یەکەم لێپرسراوی مەڵبەندەکە.
بە هۆی نەخۆشییەوە دەستی لە هەموو بەرپرسیارییەتییەک هەڵگرت تا ساڵی 1988 لە سنووری ئازاد کراوی مایەوە.
دواتر ئاوارەی ئێران بووەتەوە و لەوێ چوو بۆ سوید.
۔ ئەو ساڵانەی پێشمەرگە بووە بەشداری لە چەندین هێرش و بەرگری کردووە لە سنووری مەڵبەندی (3) ی هەولێر، سەرکردایەتی، هێزی پشتیوانی بۆ کوردانی ڕۆژهەڵات.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی (3) جار بریندار بووە.
. دواشوێنی پێشمەرگایەتی لەپێش ڕاپەڕین: مەڵبەندی (3)ی هەولێر
دوا پلەی پێشمەرگایەتی لەپێش ڕاپەڕین: ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی.
دواپلەی: لێپرسراوی مەڵبەندی (3) ی هەولێر بووە لە پێش ڕاپەڕین. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=