بە یادی کۆچی دوایی مامۆستا #عەلائەدین سەجادی#ەوە
مامۆستا #هەژار موکریانی#
گۆڤاری سروه، ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی، ئینتشاراتی سەڵاحەدینی ئەیوبی، ساڵی یەکەم، 1364هەتاوی/1985زاینی، ژماره 2، لاپەڕە 21 - 25.
دۆستێکی زور خوشەویستم ڕوی لێ ناوم، چونکە چەند ساڵ لە بەغدایە دەگەڵ عەلائەدين ژیاوم زور لەنێزیکەوە دیومە و بە هەمو باران ناسیومە، بە یادی کۆچی یەکجاری کە ئەم بەینانە ڕوی داوە، کورتە وتارێک بنوسم.
من گەرەکمە نوسینەکەم تایبەتی بە تاکێک نەبێ، دەگەڵ ڕێز لە نوسەرگرتن، سەرکۆنەی ئەوانەش بکەم کە بە دوڕبان دەپێون و هەر تاوێ جورێ داخێون.
جارێک لە گۆواری (هەولێر) کە لە هەولێری دەردەچو، خەبەرۆکێکم نوسیبو، کەچی لەبەر بەختی کەچم دەچاپداندا تێکدرابوو، سەر و قونی لێکدرابوو کەس تام و مێزەی لێ نەکرد، کورتەباسەکەش ئەمە بو:
ڕوژێک سەیری دوکانێکی بەغدام دەکرد چەقەڵێکی مومیایی کراوی لێ داندرابوو. لەژێر قاچیەوە نوسرابوو (بیست و پێنج دیناری تەواو).
من سەری زمانی خۆم گەست، هات بەدڵما، هەیاران ئەم مام چەقەڵە موحتەرەمە ئاخۆ دەبێ بەزیندی سەر شاعیر، نوسەر هونەرمەندێکی کورد بو بێ. لە ژیانیدا لە برسان و لەترسان ئۆقرەی نەبوبێ و ئێستاکێ لاشەی مردگی بەم دەرد و مەخسەرە چوبێ؟ کێ ئەزانێ؟؟
هەر بۆیەشە بەشێکی زور لە نوسەرانی بەچکە کورد، لەبەر ناچاری و هەژاری وەزوان نامویان نووساوە و خويان و مناڵ و کاڵیان لە مەرگی بێ کوللێرەیی لەپەنایەک حەشارداوە.
نامەوێ مەلای جزیری، خانی، نالی، حاجی، مەولەوی و زۆری تر لەو کەسانەی کە ئێستا مایەی شانازی کوردەکانی کوردستان و کوردناسانن بۆ نمونە بهێنمەوە، لازم ناکا مێژوی کۆنتان بۆ بخوێنمەوە ئەمەوێ هەر بەسەرجڵی و مەویژ نمونەی کەویژێک ئەوانە وەبیر بێنمەوە کە هاوچاخی خۆمان بون و دەمان ناسین.
مەلا مارفی کۆکەیی ئەگەر بێژم لەبرسا مرد ڕەنگە باوەڕم پێ نەکەن چونکە ئەو دەم نانی وشک زور هەرزان بو.
مەلا بەمجەد ئەو هونەرمەندە بێ وێنەی کە نازناوی شیعریی کاک بو، ئاغای لێ ببوە ڕموزن و لە چەند جێ، دێ بەدەریان کرد.
قانیع تا مرد نان و دۆی خۆی ڕۆژێک لەپەنا یەک نەدیت.
حاجی تەوفیقی پیرەمێرد کە حاڵی ماڵیشی خوش بوو، هەر چونکە کمونیست نەبوو، کەس ڕۆژنامەکەی نەدەکڕی، دەیانگوت دەستندەخۆری ئینگلیسانه.
ماویەتی... [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=667734&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=