دەروازەی بازاڕگە دیوی #کەندێناوە# بۆ #مەخموور#، بە گوێرەی قسەی بەساڵاچوانی ئەوسا بە تایبەت کۆچکردوو مام(حەسەن عەریج) ئەم دەروازەیە دەرگایەکی گەورە و بەرزی لە دار درووستکراوی هەبووە، بۆیە پێشی وتراوە: بازاڕگە، چونکە خۆشناوەکان بەرهەمەکانیان دەهێنایە ئەو شوێنە و بە دانەوێڵە ئاڵوگۆڕیان پێ دەکرد، لە سەرەتای حەفتاکانیش دەرگای بازاڕگە فراوان کراوە و ڕێگە کۆنەکەی کە ئێستاش شوێنەواری ماوە داخراوە و ئەو ڕێگەیەی ئێستایان بە یەک سایدی بۆ کردووەتەوە. [1]