لە تەسکەکەی دایە کوو نەتانتۆپاندیه؟
لە یەکێک لە گوندەکانی شارۆچکەی #تەقتەق# پیاوێک ژنەکەی دەمرێت و بێوەمێرد دەکەوێت، کەرێک و جاشکێکی یەک ساڵەی دەبێت، سێ کوڕیشی دەبێت ئەوانیش گەنجن و هێشتا ژنیان نەهێناوە، ڕۆژێک نێرەکەرێک بەنێرەکەری خۆی لە جاشکە یەک ساڵییەکە دەپەڕێت و دەبێتە زەڕوزۆڕ و هەموویان دەردەپەڕن، کوڕەکان بەبەرچیغ و کوتەک دەکەونە گیانی نێرەکەرەکە و باوکیشیان دەڵێت: کوڕم لێی گەڕێن، ئەوانیش دەڵێن: کوو لێی گەڕێین لە تەسکەکەی دایە، ئەویش دەڵێت: لە تەسکەکەی دایە؟ ئەدی کوو نەتانتۆپاندیە؟ [1]