کۆیی ژنت دەکەن
لە دوای ساڵی 1995ەوە لەسەردەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، #تەقتەق# بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی بۆ گەڕایەوه، کۆمەڵێک کاروپڕۆژەی بۆ ئەنجام درا، یەکێک لە بەڕێوەبەری شارەدێیەکە خێزانەکەی کۆیی بوو، لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانی #مام جەلال# و کوردەخان قایمقامی #کۆیە# و بەڕێوەبەری شارەدێیەکان، کوردەخان بە مام جەلالی دەڵێت: بەڕێوەبەری شارەدێی تەقتەق کێبڕکێ-منافەسەمان دەکات.
مام جەلالیش ڕوو دەکاتە بەڕێوەبەری شارەدێی تەقتەق و دەزانێت زاوای کۆییانە، بەگاڵتەوە پێی دەڵێت: لە شۆڕش دڵمان هەڵسوکەوتی فەرماندەیەک یان کەسێکی نەگرتبایه چەکمان دەکرد، بەس وریای خۆت بە کێبڕکێی کۆییان بکەی کۆیی ژنت دەکەن. [1]