ناونیشانی بابەت: لە رۆژی قوربانیانی چەکی کیمیاوی لە جیهاندا
نووسەر: #عەلی مەحمود محەمەد#
30 نۆڤومبەر لەم ڕۆژەی کە یادی هەموو قوربانیانی چەکی کیمیاوی لە جیهان دەکەینەوە، ڕێز و نەوازش بۆ ئەو کەسانە دادەنێین کە کوژراون یان بریندار بوون بەهۆی ئەو چەکە ترسناکەوە، هەوڵ دەدەین کۆتایی بەم چەکە ترسناکە بهێنین لە بەرهەم هێنان, داهێنان, گواستنەوە, بەکارهێنان, هەڵگرتن.
سالڵانی ڕابردوو وەک مرۆڤایەتی دەستکەوتی گرنگمان بەدەستهێنا بە لەناوبردنی دوایین چەکی کیمیایی لەو کۆگایانەی کە لە لایەن ئەو وڵاتانەوە کە بەشێکن لە ڕێککەوتننامەی چەکی کیمیایی.
بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنە خێراکانی زانست و تەکنەلۆژیادا، بەتایبەت زیرەکی دەستکرد مەترسییەکان هێشتا گەورەن.
کۆمەڵگەی جیهانی دەبێت بە یەک دەنگ پابەند بوون بە ڕێککەوتننامەی چەکی کیمیایی دووپات بکاتەوە، کۆتایی بە بێ سزایی بهێنێت بۆ دروستکردن و بەکارهێنان و ..... و بەڵێنی پەیمانی داهاتوو بۆ جیهانێکی دوور لەم چەکانە جێبەجێ بکات.
کۆنفرانسی دەوڵەتانی ئەندام لە کۆنفرانسی چەکی کیمیایی کە رێکخراوی OPCW سالانە ئەنجامی دەدات بەناوی CSP، لە CSP-20 دا بڕیاریدا کە لە 30ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکدا یان لە کاتی گونجاودا ڕۆژی یادکردنەوە بۆ هەموو قوربانیانی چەکی کیمیایی بەڕێوە بچێت.
ئەم یادکردنەوە دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی چەکی کیمیایی، هەروەها دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) بە نەهێشتنی مەترسییەکانی چەکی کیمیایییە لە جیهاندا, کە ئێستا 194 وڵات پەیوەست بووە بە رێکەوتننامەکەوە.
مێژووی هەوڵە جدییەکان بۆ بەدیهێنانی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کە بە ئەنجامدانی ڕێککەوتننامەی چەکی کیمیایی گەیشتە لوتکە، زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر دەستیپێکرد. لە جەنگی جیهانی یەکەمدا چەکی کیمیایی بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکارهێنرا و لە ئەنجامدا زیاتر لە 100 هەزار کوژراو و ملیۆنێک قوربانی لێکەوتەوە.
بەڵام لە جەنگی جیهانی دووەمدا چەکی کیمیایی لە گۆڕەپانی شەڕدا لە ئەوروپا بەکارنەهێنرا..
ڕێککەوتننامەی چەکی کیمیایی لە ساڵی 1993 پەسەندکرا و لە 29-04-1997 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕیاردرا، لە پێناو هەموو مرۆڤایەتیدا، ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بە تەواوی نەهێڵرێت.
دەوڵەتانی ئەندامی ئەم ڕێککەوتننامەیە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوییان دامەزراند, کە هەنووکە 194 وڵات ئەندامە تیایدا, بە سوریاوە, کە هەنگاو دەنێت بێتە ناو رێکەوتننامەکەوە.
هەروەها دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەکار هێنانی چەکی کیمیاوی لە ململانیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی وەک تاوانی جەنگ ناساند.
گەلی کورد لە جەنگی جیهانی یەکەمەوە چەکی کیمیاوی دژی بەکار دەهێنرێت, لە ساڵانی 1987 و 1988 بەکارهێنانی ئەم چەکە لە دژی دەیان هەزار کوژراو سەدان هەزار برینداری لێکەوتەوە, لەو ماوەیەدا زیاتر لە 250 جار چەکی کیمیاوی لە دژی بەکار هاتووە , شاری سەردەشت بووە یەکەم شار لە جیهان چەکی کیمیاوی تیایدا دژی خەڵکە سڤیلەکەی بەکار هات, وە شاری هەڵەبجەش بووە یەکەم شار لە جیهان کە زۆرترین قوربانی سڤیلی بە چەکی کیاوی هەبێت.
ئێمە کە قوربانی یەکەمی چەکی کیمیاوی بین لە 100 ساڵی رابردووە, بەهەمان شێوە دەبێت یەکەم دوژمنی چەکی کیمیاویش بین لە جیهاندا.
لەم رۆژەدا قوربانیانی چەکی کیمیاوی بە بیر دەهێنرێنەوە, هەوڵدەدرێت هەڵەبجە و سەردەشتەکان دووبارە نەبنەوە, رێز لەو هەوڵانە بگرێت بوونە هۆی بنە بڕکردنی چەکی کیمیاوی لە جیهان کە رۆژی دامەزراندنی رێکخراوی OPCW ە.
30-11-2025
$رێکخراوەکان:$
-رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید- kwg
-تۆڕی رێکخراوە کوردستانیییەکان له پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی – Koncicc
-تۆڕی ئایکان کوردستان IKN
-رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کۆکوژ لە کوردستان OAWMD
-رێکخراوی هەڵمەتی دادپەروەری OJC
-رێکخراوی جیهانی بێ چەکی کیمیاوی و بایەلۆجی-www
-هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە کوردستان
-گۆڤاری تۆبزاوە
-رۆژنامەی نگرە سەلمان
- رێکخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالکراوان
-کوردۆساید ۆچ-چاک کوردستان [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=