ناوی گۆرانی: سرووشت
ناوی گۆرانیبێژ: #چالاک ماملێ#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=667181&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی گۆرانی سرووشت=KTML_Link_External_End=
=KTML_Bold=تێکستی گۆرانی=KTML_End=
سرووشت هەواڵێکی ڕەشی
بە گوێچکەماندا چرپاندووە
ڕۆژگاری شووم لە هەر لایێ
کۆتری خەندەی لەسەر لێوی
ئێمەی هەژار و ماندووژین تۆراندووە!
ئەی ئەوانەی هەردەم زیندوون
تاڵی و سوێری و ئازارچەشتوون
کۆچتان بەرگی ماتەمێک بوو
کرایە بەر دڵی شار
و ئاسۆ بەرگی ڕەشی پۆشی
شالوورەکان قوڕگیان بەسترا
بادەی بێدەنگییان نۆشی [1]