ناوی گۆرانی: بۆچ نییە قەدری میوان لە لاتان
ناوی گۆرانیبێژ: #چالاک ماملێ#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=667170&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی گۆرانی بۆچ نییە قەدری میوان لە لاتان=KTML_Link_External_End=
=KTML_Bold=تێکستی گۆرانی=KTML_End=
تا کەی وەک مەجنوون وێڵی هەردان بم
تا کەی خەم زەدەی باری هیجران بم
بۆچ نیە قەدری میوان لە لاتان
میوانم ئیتر، ئێوە و خوداتان
تا کەی غەریبی کووچەی شاران بم
تا کەی هەڵوەدای دیدەی یاران بم
بۆچ نیە قەدری میوان لە لاتان
میوانم ئیتر، ئێوە و خوداتان
تۆ هەر سات شادیت بێ ئەندازە بوون
من لە هەر لاوە خەمم تازە بوون
بۆچ نیە قەدری میوان لە لاتان
میوانم ئیتر، ئێوە و خوداتان
تا کەی دەمکووژی سەیادی قاتڵ
با ساتێک دەر کەم، دەرد و خەم لە دڵ
بۆچ نیە قەدری میوان لە لاتان
میوانم ئیتر، ئێوە و خوداتان [1]