ناو: جیهاد
ناوی باوک: #ئەحمەد عەزیز ئەحمەد#
ساڵی لەدایکبوون: 1942
ساڵی کۆچی دوایی: 2016
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
جیهاد ئەحمەد عەزیز: لەدایکبووی ساڵی (1942) هەولێر، قەڵات، گەڕەکی تەکیەیە.
هەر لە سەرەتای ژیانی دەستی داوەتە کاری قەسابی، دوکانی لە تەنیشت کەبایخانەی یاسین بووە تا ساڵی (2000) دواتر دوکانی دەگوازێتەوە (بازاڕی شێخەڵا).
جیهاد لە ساڵی2016 کۆچی دوایی کردووە و چوار کوڕ و دوو کچی دەبێت بە ناوەکانی: (نیهاد، سەمیر، موهەنەد، ئەیاد، ئاڤان، ئەریڤان). [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=