ناو: ئەسعەد
نازناو: عەقید ئەسعەد شێخ بزێنی
ناوی باوک: محەمەد قادر
ڕێکەوتی شەهیدبوون: #03-08-1994#
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
عەقید ئەسعەد شێخ بزێنی، پیاوێکی تێکۆشەر و کوردپەروەر بووە و بەژداری شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی نوێی کردووە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی #بەعس#دا سەرپەرشتی تۆڕێکی فراوانی ڕێکخستنە نهێنییەکانی کردووە، لە ساڵی 1993 دەزگەی هەواڵگری ئێراقی چالاکییەکانی عەقید ئەسعەد شێخ بزێنیان ئاشکرا کردووە و بەو هۆیەوە دەستگیر کراوە، سەرەڕای ئەوەی نزیکەی ساڵێک لە زیندانی ئەبوغرێب چەند زیندانێکی تر لەژێر ئەشکەنجەدا بووە بەڵام هیچ زانیارییەکی ئاشکرا نەکردووە، لە ئەنجامدا لە ڕێکەوتی 03-08-1994 بە فەرمانی #سەددام حسێن# لە سێدارەدراوە.
شایەتحاڵەکانی زیندان دەڵێن: بە ورەیەکی بەرز و وتنەوەی سروودی ئەی ڕەقیبەوە چووەتە بەردەم پەتی سێدارە. [1]