ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1957
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #زەنگەنان# شارەدێی #بەردەڕەش#
$ژیاننامە$
-لەدایکبووی پایزی ساڵی 1957 (گوندی زەنگەنان) شارەدێی بەردەڕەش.
-لە ساڵی 1958 کۆچ دەکەن و دێنە قەڵای #هەولێر# نیشتەجێ دەبن هەموو قۆناغەکانی خوێندنی لە هەولێر خوێندووە.
-خانەی مامۆستایانی ساڵی 1997 تەواو کردووه.
-لە ساڵی 1979 وەک مامۆستا دەست بەکاربووە تا ئێستا ساڵی 2025 هەر بەردەوامە دوو پەرتووکی وەرگێڕاوی لە فارسی بۆ کوردی هەیە، یەکێکیان لە چاپ دراوە ساڵی 1990 بە ناونیشانی (#تا لێم نەدەن نابمە پیاو#) نووسینی عەزیز نەسین دوو پەرتووکی دەستتووسی لەبەردەستە:
-خدری زندە، چەند کورتە چیرۆکێکی تەنز ئامێزە.
لەبارەی پەندی کوردییە بە ناونیشانی: (هەر پەندە و چیرۆک و بەسەرهاتی خۆی).
ئەم پەرتووکەشی بە دوو بەرگ نووسیوە:
#بنەماڵە دێرینەکانی هەولێر؛ بەشی یەکەم#
#بنەماڵە دێرینەکانی هەولێر؛ بەشی دووەم# [1]