ناو: عەزیز
نازناو: عەزیز هەمەوەندی
ناوی باوک: ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
(عەزیز ئەحمەد) ناسراو بە (عەزیز هەمەوەندی).
لە نەتەوەی (کورد) و هۆزی (هەمەوەندی)ن.
لە کۆتای سەدەی نۆزدەیەم عەزیز دێتە هەولێر و لە گەڕەکی (تەکییە)ی (قەڵات) نیشتەجێ دەبێت و لە بازاڕی گەورە دوکانی خۆی دەبێت و کاری (بەقاڵ)ی دەکات.
عەزیز هەر لە هەولێر خێزان پێکدەهێنێت و هاوسەرەکەی ناوی (سوڵتانە عوسمان) دەبێت و دوو کوڕ و دوو کچیان دەبێت بە ناوەکانی: (ئەحمەد-شەهاب-مەلیحە-سەنیە). [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=