ئەو گیایە کە لە وێنەکەدا دیارە ناوی (سەندەر)
گیایەکی سرووشتییە و لە کوردستان زۆرە، لەگەڵ سەرەتای بەهار سەر دەردێنێ بە شێوەی کۆمەڵ دەڕوێت گەڵاکانی پەڕ پەڕن، نێرک دەردەکات گوڵێکی سپی مەیلەو زەرد دەگرێت، ئەو شوێنەی گوڵەکان دەگرێت لە شێوەی لۆکە و پەمۆیە خوریێکی ورد و نەرمە، بۆنێکی گرانی هەیە.
گیاناسەکان لە کاتی کامڵبوونی گیاکە دەیانکرد و وشکیان دەکردەوە، ئەگەر کەسێک تووشی (زەردک) یان (زەردویی) بهاتبایە، یان منداڵی ساوا ئەوا گیاکە لەناو ئاو دەکوڵێندرا و منداڵەکەی پێ دەشۆردرا لەگەڵ دایکەکەشی دایکەکە دەبوایە هەندێکی لێ بخواتەوە تا چەند ڕۆژێک ڕۆژی دوو سێ پەرداخ، تامی لە تامی چا دەچێت. [1]