وەکوو خوا دابەشیکردووە دابەشی بکەم؟
مام عەبدولباستی عومەری حەمەڕەشی #کانی لەلە# بۆی گێرامەوە: کاتی خۆی #حاجی قادری کۆیی# لە مزگەوتێکی شاری #کۆیە# لای مەلا ئەسعەدی جەلیزادە فەقێ بووە، بە هۆی هاتنی کاکی هیرانی میوانێکی زۆریان هەبووە و میوەیەکی زۆر دانراوە، لەبەر ئەوەی حاجی قادر لە هەموویان منداڵتر بووە، مامۆستاکەی وتویەتی: قادر ئەو میوانە دابەش بکە، حاجیش دەڵێت: قوربان وای دابەش بکەم وەکوو خودا دابەشی کردووە یان بەندەکانی؟ مامۆستاکەش دەڵێت: بەندەی قون بە گوو چییە؟ وەکوو خوا دابەشی بکە، حاجی قادری کۆییش زۆرترین میوە بۆ بەردەمی کاکی هیرانی و مامۆستا ئایینییەکان دادەنێت بۆ فەقێ و سوختییە و جوتیار و کاسبکارەکان کەم دادەنێت، مامۆستاکەی دەڵێت: ئەوە چییە قادر؟ ئەویش دەڵێت: نەتوت وەکوو خودا دابەشی بکە، ئێ خودا وای دابەشکردووە. [1]