ناو: بەرکەن
نازناو: بەرکەن بەرەﮪ
ساڵی لەدایکبوون: 1954
شوێنی لەدایکبوون: شاری #شڕناخ#ی #باکووری کوردستان#
$ژیاننامە$
بەرکەن بەرەھ؛ لە ساڵی 1954 لە پارێزگای شڕناخی باکووری کوردستان لە دایکبوو. لە ساڵی 1978 دەستیکردووە بە نووسین بە زمانی کوردی. یەکەم جار ھەڵبەستەکانی لە کۆواری تیرێژ کە یەکەمین کۆواری کوردیی باکووری کوردستان بوو چاپ و بڵاو کرایەوە. نووسین و ھەڵبەستەکانی بەرەھ لە ڕۆژنامە و کۆوارەکانی کوردی وەکوو (تیرێژ، نوودەم، ژیانا ڕەوشەن، ھیوا، ئازادیا وەلات، تیرۆژ و ھەروەھا کۆوارە ئینترنتییەکان و ھتد) بڵاو کراونەتەوە. ھەروەھا بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەی ئەڤرەنسەل ستوونی ھەبوو.
لە ساڵی 1999 کۆوارێکی ئینتەرنێتی بە ناوی (کولینا کولیلکان) ئامادەکرد، کە یەکەمین کۆواری ئینتەرنێتی لە باکووری کوردستان بووە، چوار ژمارەی لێ بڵاو کرایەوە. پەرتووکە ھەڵبەستەکانی: (ئێش لە ساڵی 2001، شاگرتێن ئەڤینێ لە ساڵی 2003دا) لەلایەن پەخشانگای سی لە #ئەستەمبوڵ# و پەرتووکی (پاندۆمیم) لە ساڵی 2006 لەلایەن پەخشانگەی (بەلکی) لە #ئامەد# و پەرتووکی (شینا ھەڵبەستێ) لە ساڵی 2008 لەلایەن پەخشانگەی دۆز چاپ و بڵاو کرایەوە.
بەرکەن بەرەھ لە زانستگاکانی بیلگیی ئەستەمبوڵ، #جۆلەمێرگ# و ھەروەھا لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان وەکوو #ھەولێر#، #دھۆک#، ئامەد و #وان#، بەشداری فێستیڤاڵ و کۆنفیرانسەکان بووە و وتاری پێشکەش کردووە. جگە لە ناوی خۆی، بە نازناوەکانێک وەکوو (سەروەر بۆتی، ئارگەش ئامەدی و مەم بێتیر)، وتار و نووسین نووسیوە و بڵاو کردووەتەوە. لە ماڵپەڕی (دیارنامە) ھەر 15 ڕۆژ جاڕیک وتارەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.
$بەرھەمەکانی$
ھەڵبەست:
ئێش، ئەستەمبوڵ: پەخشانگای سی، 2001.
شاگرتێن ئەڤینێ، ئەستەمبوڵ: پەخشانگای سی، 2003.
پاندۆمیم، ئامەد: پەخشانگای بەلکی، 2006.
شینا ھەڵبەستێ، پەخشانگای دۆز، 2008.
دلێ من پالگەھە ژ عیشقێ ڕە، پەخشانگای لیس، 2010.
ژ دووریێ ڕە، پەخشانگای لیس، 2013.
کاوا نەمر؛ لە پێشەکی پەرتووکی دلێ من پالگەھە ژ عیشقێ ڕە، باس لەوە دەکات کە بەرکەن بەرەھ ( (لە ھەوڵێکدایە بۆ دۆزینەوەی جوانییە شاراوەکانی زمانی کوردی، بۆ ئەوەی کە بیانپارێزێت و زمانەکە زیندووبکاتەوە)). [1]