ئەحمەد شێربەگیئەحمەد شێربەگی
لە یادی 95 ساڵەی شەهیدکرانی سەرکردەی نەتەوەیی سمکۆی شکاک و نامەیەکی گرینگ بۆ ئەمیرخانی عەشایر سەرۆکی هۆزی گەڵواخی.
1- بەداخەوە نەتەوەی کورد، گەورەترین نەتەوەیە کە وەدوا کەوتووە. کورد هێشتا لە خەوی خۆخڵافاندایە و تا ئێستاش ناوی نەتەوەی کوردی بە زاری خۆی دا نەهێناوە، بیر و عەقلییەتی هەر لە سەد ساڵی پێشوو ماوەتەوە و هەر کامەیان خۆی داوەتە پاڵ هۆز و عەشیرەتێک و شەو و ڕۆژ لە بیری لەناوبردن و تواندنەوەی ئەوی تر دایە کە برای کوردی خۆیەتی و هەر تێشۆ لە ڕەگ و بنەچەی خۆی دەدات.
بەڵام ئێمە کە برای یەکترین و یەک میللەت و یەک نەتەوەین. لەم نازانستی و نا مەدەنییەتە کەنگێ ڕزگار دەبین ؟ ئێمە کە مرۆڤین و ئافرێدەی خودا، ئاخۆ ئێمە و منداڵان و داهاتووەکانمان پێویستییان بە ژیان نییە ؟
2- تا چ ماوەیک و بۆچی شەڕی نێوماڵی ئێمەمان بنبڕ نابێت و تا کەنگێ دەبێت ئێمە لە بەرانبەر نەتەوەکانی دیکە، ئاوا شەرمەزار و ئیدانە و مەحکوم بکرین ؟
کوردستان وڵاتێکی گەورەیە و هۆزەکانمان خۆیان ئازاترین و بە غیرەت ترین جەماوەری نەتەوەن.
3- ئەگەر دەستی یەکبوون و برایەتی پێکەوە نەدەین و بۆ بەختەوەری میللەت [نەتەوە] تێنەکوشین و خۆمان لە چنگی زۆرداران ڕزگار نەکەین، [ بەس دەبێت بلێن] مردن لەم ژیانە زۆر باشترە
4- دەقی هەموو نامەکە کە بە زمانی فارسی نووسراوە و لە پەرتووکی «فەرمانڕەوایی گەڵواخییەکان» نووسراوی خالید بەگی ئەحمەدی دا هاتووە، ، لەکامێنتی یەکەم دا بە وەرگێڕاوی کوردی بیخوێنەوە.
بۆ خاوەن شکۆ «ئەمیر عەشایر» سەرۆکی هۆزی گەڵواخی
سەرکەوتن و پێشکەوتنی نەتەوە جۆراوجۆرەکانم بە چاوی خۆم دیتووە و باش دەزانم نەتەوە لاوازەکان کە تا دۆێنی لە ژیر پەت و زنجیری یەخسیری و کۆیلەتی ستەمکاران دەژیان، چلۆن بە یەکگرتوویی و یەکبوونەوە، ئەۆڕۆ خۆیان لە زێر چنگی زاڵمەکان و لە زلم و زۆری ستەمکاران، ڕزگار کردووە و بۆ سەروەری نەتەوەکانیان بە هموو توانا و هێزەوە هەوڵ دەدەن و تێدەکوشن.
بۆ وێنە جوویەکان کە لە لاوازترین دانیشتووانی گوی زەوینن، دەبینین و دەی بیستین کە بە چ شێوەیک پێداگرن لە گرتنی مافەکانیان و چلۆن بە گیانفیدایی پارێزگاری لە مافی نەتەوەیی خۆیان دەکەن و چۆن بۆ سەربەخۆیی تێدەکوشن.
بەداخەوە نەتەوەی کورد، گەورەترین نەتەوەیە کە وەدوێ کەوتووە. کورد هێشتا لە خەوی خۆخڵافاندایە و تا ئێستاش ناوی نەتەوەی کوردی بە زاری خۆی نەهێناوە، بیر و عەقلیەتی هەر لە سەد ساڵی پێشوو ماوەتەوە و هەر کامەیان خۆی داوەتە پاڵ هۆز و عەشیرەتێک و شەو و ڕۆژ لە بیری لەناوبردن و تواندنەوەی ئەوی تر دایە کە برای کوردی خۆیەتی و هەر تێشۆ لە ڕەگ و بنەچەی خۆی دەدات.
بەڵام ئێمە کە برای یەکترین و یەک میللەت و یەک نەتەوەین.
لەم نازانستی و نا مەدەنییەتە کەنگێ ڕزگار دەبین ؟ ئێمە کە مرۆڤین و ئافرێدەی خودا، ئاخۆ ئێمە و منداڵان و داهاتووەکانمان پێویستییان بە ژیان نییە ؟
تا چ ماوەیک و بۆچی شەڕی نێوماڵی ئێمەمان بنبڕ نابێت و تا کەنگێ دەبێت ئێمە لە بەرانبەر نەتەوەکانی دیکە، ئاوا شەرمەزار و ئیدانە و مەحکوم بکرین ؟
ئەم چەند بەرەکی و پەرتەوازەییە بەهۆی گێچەڵ و هەلپەرستی سیاسەتی دوژمنان پێک هاتووە. هەڵبەت ئێمە بە گشتی، هۆزەکانی نەتەوەی کوردین و برای یەکترین.
ئەۆڕۆ ئێمە هۆزەکانی کوردستان بە دڵ و بە گیان دەستی برایەتیمان گرتووە و دیسانەوە بە کوردایەتی خزمەت دەکەین. ئەگەر کوردەکان وەک یەهوود [جۆەکان].....
[ ئەم بەشەی نامەکە ناخوێندرێتەوە ]...
کوردستان وڵاتێکی گەورەیە و هۆزەکانمان خۆیان ئازاترین و بە غیرەت ترین جەماوەری نەتەوەن.
ئەگەر دەستی یەکبوون و برایەتی پێکەوە نەدەین و بۆ بەختەوەری میللەت [نەتەوە] تێنەکوشین و خۆمان لە چنگی زۆرداران ڕزگار نەکەین، [ بەس دەبێت بلێن]
مردن لەم ژیانە زۆر باشترە.
ئەم دنیا تا سەر بۆ کەس نامێنیتەوە و هەموومان شەربەتی مەرگ دەچێژین.
بەڵام بۆ هەرکەسێ کە ناو و شەرەف و بوێری هەبێت، دەبێت بزانێت کە ئەورۆ تەواوی میللەتی کورد چاوی لە ئێمەی عەشایر کردووە و بە چاوی گریانەوە لە ئێمە داوای یارمەتیی دەکات
کاتی پشوودان نییە، کاتێکە زۆر کورتە. ئەگەر ئەمڕۆ بۆ ڕزگاری نەتەوەکەمان قوڵ هەڵ نەکەین و تێنەکوشین، بەس ئیدی ناتوانین.
من وەکوو کوردێک ژیانی خۆم فیدای نەتەوەکەم کردووە و جگە لە خێر و پێشکەوتن بۆ میللەتەکەم مەبەستێکی دیکەم نییە. شەو و ڕۆژ، خۆم ناخڵافێنم و لە خودا بە زیاد بێ، لەم ماوەدا کە خەبات و تێکوشانم بووە، سەرکەوتوویشم بەدەست هێناوە.
هەروەها کە دەبینن، ئەۆڕۆ لایەنی کوردستانی هەموویان یەکدەنگن کە بۆ بەختەوەری نەتەوەکەمان تێبکوشین.
بەداخەوە تا ئێستا لەلایەن جەنابتانەوە بۆ هەنگاوێکیش نەهاتوونەتە پێشەوە. هەر بۆیە جەنابانی هەڵکەتوو خەلیفە سەراجەدین و عەینەلقوزات- مان ناردووتە خزمەتی جەنابتان. ئەوان وەکوو نوێنەر، ئیزنیان پێدراوە کە لەلایەن ئێمەوە وتووێژبکەن و پێشنیارەکان ڕابگەینن. دیارە بەو هەستە جوان و نیشتمان دۆستی تانەوە کە هەتانە بۆ فیداکاری لە ڕێگای نەتەوەکەتان پاشگەز نابنەوە و لە مێژووی بەختەوەری کوردستاندا یادتان دەمێنێتەوە. بە تایبەت پێویستە سەبارەت بە پتەوبوونی نێوانمان زۆرتر هەوڵ بدەین تا درزی تێنەکەوێت و با زۆرتر ئاگامان ببێت لە یەکتر.
ئەم دەقەلە لاپەڕەی بەڕێز مەحمەد ساڵح کەبوودوەند وەرگیراوە. [1]