کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,274
وێنە
  123,357
پەرتووک PDF
  22,032
فایلی پەیوەندیدار
  124,490
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,561
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,142
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,630
عربي - Arabic 
43,332
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,339
فارسی - Farsi 
15,454
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,018
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,699
شوێنەکان 
17,016
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
879
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,399
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,919
نەخشەکان 
233
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,185
شوێنەوار و کۆنینە 
728
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,024
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,577
کورتەباس 
22,087
شەهیدان 
11,881
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
240
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,058
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
885
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,174
PDF 
34,580
MP4 
3,799
IMG 
232,007
∑   تێکڕا 
271,560
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەوجخەڵەتێنە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گەوجخەڵەتێنە
گەوجخەڵەتێنە
ناونیشانی بابەت: گەوجخەڵەتێنە
بەرهەمی: #حەسەن قزڵجی#
هەندێ چیرۆکی خەڵکی لادێکان
ئەم بەرهەمە لە گۆڤاری زایەڵە -گۆڤاری ئەدەبی-هونەریی زانکۆی #تەورێز#، ژ 2، بەهاری 2001دا بڵاوکراوەتەوە.

لەناو لادێیەکانی خۆماندا بۆ ئەوەی ناوی جنۆکە و شتی وا نابەن، دەڵێن «ئەوان». ئێمەیش ناو نابەین و دەڵێین لە وڵاتێکی سەرمایەداریدا بیریان کردووە و وتیان با ئێمەش خۆمان بارە و دیموکرات هەڵخەین، ڕۆژنامەیەک بڵاو بکەینەوە و پڕی کەین لە فڕوفیشاڵ و قسەی قەڵەو. ئەگەر خەڵکی وڵاتی پێ هەڵخڵەتا، ئەو باشتر؛ ئەگەر ئەوەش نەبوو، خۆ لە هەندەران هێندێ ناشارەزا دەخڵەتێنێ.
ڕۆژنامەکە کە خۆیان دەریان دەکرد و پڕوپاگەندەی بۆ چینی فەرمانڕەوا و کۆنەپەرستی و ئیمریالیزم دەکرد، لەسەر پارە و شتی وا پەکی نەدەکەوت و هەموو شتێک بە پێی فێڵان بوو. بۆ نووسەریش دانەدەما، کرێگرتەی وا زۆر بوو. لە هەر لایەکەوە با بێ، لەوێوە شەن دەکەن.
لیژنەیەکیان دانا ئەم کارانە ڕێک بخا. لە پێشدا قسە لە ناوی ڕۆژنامەکە کرا. یەکێک لە ئەندامەکانی لیژنەکە کابرایەکی ساویلکە بوو. ئاگای لە هیچ نەبوو. وتی: با ناوی بنێین «ئازادی»!
سەرۆکی لیژنەکە کە ئەفسەرێکی پایەبەرزی پۆلیس بوو. بەرگی خۆی گۆڕیبوو. ئیشارەتی کرد کابرایان بانگ کردە دەرەوە. ئێستا و ئێستاش نەهاتەوە. خۆیانگوتەنی بردوویانە «گەوجخانە»!
ئەوانی دیکە بێدەنگ بوون. کەس نەیوێرا ورتەی لە دەم دەربێ. دوای تاوێک سەرۆکی لیژنەکە وتی ناوی دەنێین «گەوجخڵەتێنە»! تێکڕا وتیان زۆر جوانە، زۆر باشە! لە ڕاستیدا زۆریش باش بوو. چونکە غەیری خۆیان و هیی وەک خۆیان کەسی دیکەی نەخەڵەتاند. چەپڵەڕێزانێکیان بۆ کرد و مەسەلەی ناو تەواو بوو.
پاشان سەرۆکی لیژنەکە وتی: هێندێ وشەی ناڕەسەن هەیە بە هیچ چەشنێ نابێت ڕێگەیان بکەوێتە ناو ئەو ڕۆژنامەیە، مەگەر بە چەشنی سەلبی. ئەندامەکانی لیژنە تێکڕا وتیان ڕاستە. یەکێکیان وتی: با ئەو وشانە دیاری کەین، نەکوو هەڵەیەک ڕوو بدا. سەرۆکی لیژنەکە وتی: قامووسم بۆ بهێنن! قامووسیان بۆ هێنا، دەستی دا قەڵەمێکی سوور کەوتە وێزەی وشەکان: «دیموکراسی، ئازادی، کۆبوونەوە، ئازادیی زمان، ئازادیی چاپەمەنی، ماف، مافی نەتەوە ویی، مافی ئینسانی، مافی کارگەر و وەرزێڕ، عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، کۆمۆنیزم، سۆسیالیست، ماتریالیزم» و هەزاران وشەی دیکەی لەم چەشنە. هەر یەکە قەڵەمێکی سووری پێدا هێنا، هەموویانی کردەوە ناو قامووسەکە و دەرگای لێ داخستن.
«گەوجخڵەتێنە» دەستی کرد بە بڵاوبوونەوە. ماوەیەکی پێ چوو نووسەرێکی نازەیان بە کرێ گرتیبوو. ئەم کابرایە ڕۆژێک تووشی وشەی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی هات ئەوەندەی بیر کردەوە نەیزانی چۆنی بخنکێنێ. ئاخرەکەی دەڵێن -زد «بە» زد -دەر دەکەوێت با بڕوانمە قامووسەکە. بەشکم زدی خۆی لە بەرانبەریدا نووسرابێ. پاشان وەکوو خۆی دایدەخەمەوە.
کە قامووسەکەی کردەوە وەکوو سەدێک بشکێ و بەری دەریاچەیەک بەڕەڵا بێ، لافاوی وشەی ڕەسەن و ڕەوا هاژەی کرد و کابرای وەژێر دا. ڕووی کردە داڵانەکە ئەوەی بە ژێرەوە بوو. بە ژێرەوە بوو. ئەوانی دیکە وشەی ڕەسەن وەکوو ژەنگەسوورە دەیدا بە بناگوێیانەوە. هەر یەکەی بە لایەکدا ڕایان دەکرد. لافاوەکە ڕووی کردە هۆدەی ڕۆژنامەکە. کابرا دەستبەجێ تەلەفوونی کرد بۆ پۆلیس «ئەی هاوار! فریا کەون!»
پۆلیس بە تێڵا و ترومبیلی ئاوپڕژێنەوە هاتن. نەخێر فایدەی نەبوو و وشەکان وەبەر تێڵا نەدەکەوتن. و تا ئاویان لێ پڕژاندن جوانتر دەگەشانەوە. ئاوی ترومبیلەکانیان ڕشت. پڕیان کرد لە قیر و دەستیان کرد بە قیرپڕژاندن. لەم بگرە و بەردەیەدا ڕووی ڕۆژنامەکە بە سەرۆک و بنۆکەوە ڕەش بوو. وشەکانیش ئەوەندەی شەهید بوون. ئەوانە شەهید بوون، ئەوانی دیکەیان گرتەوە و کردیاننەوە ناو قامووسەکە و دەرگایان لەسەر داخستنەوە.
نەختێ پشوویان هاتەوە بەر خۆیان. وتیان ئەگەر ئەمڕۆ ڕۆژنامەکە دەرنەکەوێت خەڵک وا خەیاڵ دەکەن نووسەرەکان و کارگەرەکان مانیان گرتووە. ڕیسەکەمان دەبێتەوە بە خوری. ئەوەی کە زۆر ڕەش بووبووەوە سووتاندیانن. ئەوەش کە کەمتر ڕەش بووبووەوە، ناردیانە فرۆشتن. کابرای سەرۆکی ڕۆژنامەکە کە لە شەڕی وشەی ڕەوادا ماندوو بووبوو، دەچووە ماڵەوە. لە ڕێگا پیاوێکی ڕەنگ کارگەر و لەسەرەخۆی دی. دانەیەکی ڕۆژنامەی کڕیوە و بەوردی سەرنجی دەدا. زۆری پێ خۆش بوو. لای وا بوو ئەوەندە حەز بە ڕۆژنامەکە دەکات بە لاڕەشیش کریویەتی. وتی:
-خاڵۆ! ئەوە چی سەرنجی ڕاکێشاوی:
کابرای ڕەنگ کارگەر:
-خاڵی! چی سەرنجم ڕاکێشێ! ئەمە گۆڕستانی وشە ڕەواکانە! دە بەم نوێژی مردوویان لەسەر دەکەم.
ڕۆژی دوایی ڕۆژنامەکە پاک و خاوێن دەرچوو. هیچ پەڵەی ڕەشی پێوە نەبوو. شوێنەواری وشەی ڕەواشی لێ دیار نەبوو. کابرای سەرۆکی ڕۆژنامەکە کە ڕۆیشتەوە ماڵەوە، دیسان کابرای دوێنێی دی دانەیەکی کڕیوە لێی ورد دەبێتەوە.
وتی:
-خاڵۆ! ئەمڕۆ لە چی ورد دەبییەوە؟
-کەسی خاڵی لەوە ورد دەبمەو ئەو وشە حەرامزادانە توتکی کام دێڵە مشکن.
کابرای سەرۆکی ڕۆژنامەکە مووچڕکێکی بە لەشیدا هات و لێی دا ڕۆیشت. لە بەر خۆیەوە و ورتەورتی بوو: نەخێر، فایدەی نییە. چاویان کراوەتەوە. هەڵناخڵەتێن. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 6 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڤەژینبوکس - 08-10-2025
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2001 (24 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: تەورێز
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 08-10-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 10-10-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 10-10-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 6 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!