ناونیشانی بابەت: با شتێک ببێ خواردنی تێ بکەم بۆت
بەرهەمی: #حەسەن قزڵجی#
هەندێ چیرۆکی خەڵکی لادێکان
ئەم بەرهەمە لە گۆڤاری (شۆڕشی کشتوکاڵی) ژ 5، #بەغدا#، ساڵی 1979دا بڵاوکراوەتەوە.
پیاوێکی پیر تاقەکوڕێکی هەبوو. پیاوەکە زۆر پیر بووبوو. ئیتر نەیدەتوانی هیچ کارێک بکا. ڕۆژێک کوڕەکەی وتی:
- هەر بە خۆڕایی نانی من دەخۆی. دە بڕۆ هۆ لەوێ ڕاکشێ، لە ئاغەڵەکە.
پیرەمێردەکە چوو لە ئاغەڵەکە ڕاکشا. کوڕەکەی نانە ڕەقەی هێنا و بۆی فڕێ دا ناو ئاخوڕەکە. پیرەمێردەکەی دەستی کرد بە گریان. نەوەی پیرەمێردەکە کە ئەوەی دی، تەشوێیەکی هەڵگرت و چووە حەوشەکە دەستی کرد بە تاشین و قوڵکردنی کۆلکەدارێک. باوکی لێی پرسی:
- ئەوە چ دەکەیت؟
منداڵەکە وەڵامی دایەوە:
- ئاخوڕ درووست دەکەم. کە پیر بووی با شتێک ببێ خواردنی تێ بکەم بۆت. وەکوو تۆ بۆ باپیرمی تێ دەکەی.
باوک لێی ورد بووەوە. تاوێک بیری کردەوە، پاشان هەستا چوو پیرەمێردەکەی هێناوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=