ناو: پەروین
نازناو: پەروین مامە
ناوی باوک: حەسەن عەبدولڕەحمان محەمەد
شوێنی لەدایکبوون: شاری #کەرکووک#
ساڵی لەدایکبوون: 1966
$ژیاننامە$
پەروین مامە؛ خانمە شاعیرێکی #باشووری کوردستان#ە، نەچوومەتە قوتابخانە و یەک وشە لە هیچ مامۆستایەکەوە، فێر نەبووە واتە نەچووەتە قوتابخانە و نەیخوێندووە، ئەوەی کە دەزانێت خۆی هەوڵی داوە و فێربووە.
لە ساڵی 1979، پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#ەوە کردووە واتە بە هیچ شێوەیەک دەرفەتی خوێندنی بۆ نەڕەخساوە.
بەکورتی بۆ یەک چرکەسات لەسەر (ڕەحلە)ی هیچ قوتابخانەیەک یەک وانەی نەخوێندووە.
دەربارەی هۆنراوە هەر لەناو زیندان و، لە منداڵییەوە خولیای هۆنراوەی هەبووە، حەزی خۆی نەبوو بەڵام بەهرەی هۆنراوەی هەبووە.
لە ساڵی (1983) کەموکورت بە (حونجە) دەینووسی پیتەکانی باش لێک نەداوە، بەڵام زۆری خوێندووەتەوە، هەرچی نامیلکە، بەرنامە و پرۆگرامی کۆمەڵی بۆ دەهات بەباشی دەیخوێندەوە. بەمشێوەیە بەردەوام بووە لە نووسین و خوێندنەوە. خاوەنی یەک دیوانە هەڵبەستە بەناوی #نۆبەرەی هیوا#. [1]