ناو: نورەدین
نازناو: نورەدین سۆفی
ساڵی لەدایکبوون: 1970
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #06-04-2021#
شوێنی لەدایکبوون: #قامیشلۆ#
شوێنی کۆچی دوایی: هەرێمی پاراستنی #میدیا#-سنووری نێوان باشوور و باکووری کوردستان
$ژیاننامە$
یەک لە دیارترین فەرماندە سەربازی و سیاسییەکانی جووڵانەوەی کوردیی بووە، لە ساڵی 1970 لە شاری قامیشلۆی #ڕۆژاوای کوردستان# لەدایکبووە. لە ناوچەیەک کە زۆرینەی کورد بووە، بەڵام بەهۆی سیاسەتی پەراوێزخستن و پاکتاوی نەژادی و کولتووری ڕژێمی #بەعس#ی سووری بووەتەوە، لە ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی و هۆشیار بە بیری نیشتمانی و داکۆکیکار لە مافی کورددا، گەورەبووە. قاڵبووی ناو کۆڕی کوردەواری و نیشتمانپەری بووە و بووەتە هۆکاری چالاکبوونی بە کایەی سیاسی و چالاکی سیاسیی کوردی.
لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی بیستەمدا پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی #پارتی کرێکارانی کوردستان#ەوە دەکات. لە سەرەتادا دژی دەوڵەتی تورک چەک هەڵدەگرێت و بە ئازایی و وردی و ژیری لە ڕێکخستن و سەرباری دیار، بەخێرایی پلە سەربازییەکانی بڕیوە، لە کۆتایی ساڵانی نەوەداکاندا، توانیویەتی ببێت بە فەرماندەی کۆمەڵەی مەیدانییەکانی ناوچە هەستیارەکانی شاری #وان#.پێش ئەوەی بچێتە ناو ڕۆڵی گەورە و کاریگەریی ستراتیژی.
ساڵی (2003) بەشداری لە دامەزراندنی پارتی یەکێتی دیموکراتی سووریا (پەیەدا) کردووە، بووە بە ڕێکخەری گشتی پارتەکە، توانیویەتی چالاکی سیاسی و سەربازی تێکەڵ بکات.
دواتر بووە بە فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#)، کە باڵی سەربازی (#پەکەکە#)یە، ڕۆڵی سەرەکی بینوە لە دانانی پلانی چالاکی سیاسی و تاکتیکی، ناسراوە بەوەی کە بیری تێکەڵکردنی ڕێبازی سیاسەتی سەربازی و هزری سیاسی.
باوەڕی وابووە، کە بەتەنیا چەک ناتوانێت مافی ئازدی بەدەست بهێنێت، بەڵکوو لە پاڵیدا دەبێت و هۆشیاری کۆمەڵایەتی و هزری پێویست دەبیت بۆ دەستەبەر کردنی ئازادی.
بە درێژایی ژیانی حکومەتی (ئەنقەر) تۆمەتباری کردووە بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی دژی سوپای تورکیا، دیارترینیان ڕووداوەکانی (گارا) بووە، لە ساڵی (2021) کە تێیدا بارمتە تورکەکان کوژران.
ئەمەش وای کردووە، ببێت بە یەکێک لە داواکاراوەکانی ئەنتەرپووڵ، لەناو ناوەندی کوردستاندا، ببێت بە فەرماندەیەکی باڵا و ناسراوی سیاسی و داکۆکیکار لە بەدەستهێنانی مافەکانی کورد، نەک تەنیا فەرماندەیەکی سەربازی بێت.
شەهید نورەدین سۆفی بە یەکێک لە داکۆکیکارە دیارەکان بووە لە جێبەبەجێکردنی جووڵانەوە و ئازادی ژن لەناو جووڵانەوەی کوردی دا، باوەڕی وابووە، کە ئازادی کۆمەڵگە بەندە بە ئازادی ژنەوە. ئەم فەلسەفەیە وای لێ کردووە، کە ڕێزی تایبەتیی لێ بگیرێت لەلایەن هێزەکانی پاراستنی ژن (#یەپەژە#)ەوە. دوای شەهیدبوونی بە جۆرێک پێناسەیان کردووە (ئەو سەرکردەیەی بەرانبەر بە ڕێگرییەکان چۆکی دانەنا و نەلەرزی، بەرانبەر بە بیری پێکەوەژیانی نێوان گەلان و بیری چالاکی بەردەوام.
لە ڕێکەوتی (06-04-2021) لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکی سەربازیدا، لە هەرێمی پاراستی میدیا لە سنووری نێوان باشوور و باکووری کوردستان، شەهید بووە.
شەهیدبوونی خەسارەتێکی گەورە بووە، بۆ بزووتنەوەی سیاسی و سەربازی کوردی. لە چەندین شاری کوردستان مەراسیمی گەورە و شکۆداریان بۆ بۆ ژیانئاوایی ڕێکخستووە و چەندین وێنەی خۆی و ئاڵای ئەو پارت و ڕێکخراوانەیان هەڵداوە کە فەرماندە (نورەدین) بەشداربووە لە دامەزراندن و سەرکردایەتی کردنیان دا.
لە دوای خۆی خەرمانێکی گەورەی بۆ بەجێهێشتووین وەک فەرماندەیەکی سەربازی خاوەن ڕێباز و بیرمەندێکی هزری سیاسی، بڕوای تەواوی بە پێکەوەژیانی پێکهاتەی نەتەوەیی و دینی جیاواز لە ناوچەکەدا. لە ڕوانگەی هاوبیرەکانییەوە ڕەمزێکی چالاک بووە لە بەدەستهێنانی ئازادی و لە ڕوانگەی نەیارەکانیشییەوە نەیارێکی سەرسەخت و سەنگین بووە. تێکەڵبوونی ئەم دوو ڕوانگەیە وای کردووە (نورەدین سۆفی) ناوێکی ئامادەبێت لە مێژووی هاوچەرخی بزووتنەوەی سیاسی کورد و سەرکردەیەک کە چەکەکەی و بیرەکەی تێکەڵکردووە و پێکەوە تێکەڵی کردوون بۆ ئازادی نەتەوەکەی.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
1-ماڵپەڕی سەدین ئاپا-ژیاننامەی سەرکردە نورەدین سۆفی. s3dinaba.com
2-ماڵپەڕ ڕووناهی-بەیاننامەی یەکینەکانی پاراستنی ژن، سەربارەت بە شەهیدبوونی نوردەین سۆفی.ronahi.tv
[1][2][3]