گیسکە ناو دێیی
گیسک: کاریلەی دوای تەواوکردنی شەش مانگی یەکەم پێی دەوترێت: گیسکە چ مێ بێت چ نێر، بەڵام لەو ئیدیۆمەدا زیاتر مەبەستی گیسکەنێرە، دێ: ئاوایی و گوندە، لە کوردەوارییدا بە پیاوی ژنانیلە، ژنانی، پیاوی ناو ژنان مێباز و ژنباز و کۆڵانگەڕ و نەزەرباز و چاولەدەر و چاوباشقاڵ و تۆڵاز و تۆڵازی و چاوەلەوەڕین و هەرزەی ژنانی و حەز له ژنان دەوترێت: گیسکە ناو دێیی. [1]