گورگگورگی بێچو خوراوە
ئاژەڵی گورگ ئەگەر بێچووەکانی بخنکێنرێن یان بخورێن یان بکوژرێن وەکوو مرۆڤ جەرگی دەسوتێت و دڵبریندار و دۆش دادەمێنێت و دڕندەییەکەی زیاتر دەبێت وەکوو هاری لێ دێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک زەبرێکی باشی بەرکەوتبێت، دەبێتە کەسێکی داخ لە دڵ و هەر ساتێک دەرفەتی هەبێت ئامادەی تۆڵەسەندنەوە دەبێت، بۆ ئەمە وتراوە: گورگی بێچوو خوراوە. [1]