کەڵەبابی خۆی بەلەپەوە لێناوە
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە لە #هەولێر#ێ وتراوە: #کەری خۆی بەستایتەوە#، گەنجێک ژنێکی باشی هێنابێت بەهۆیەوە خاتەرجەم و لە خەم ڕەخساو بێت و دڵی دابکەوێت و دڵنیاببێتەوە و چیتر چاوباشقاڵی و چاولەدەری و قیتەقیت و سەرەدیقە و هاتوچۆی کۆڵانان نەکات، بەتەوسەوە پێی دەوترێت: کەڵەبابی خۆی بەلەپەوە لێناوه. [1]