کەری کەندەڵانە
ئەو ئیدیۆمە هاوشێوەی کەری دێزەیە، کەری دێزە خۆی بتۆپێت ئاساییە مادام خاوەنەکەی زەرەری لێ دەکەوێت، هەندێک کەس بە لاڕێ و بزنەڕێ و کەند و لەند و ڕکەڕێ و قاچاغەڕێ و ڕێی کەس پێ نەڕۆیشتوودا دەڕۆن و حساب بۆ بیروبۆچوونی کەس ناکەن و کەللەڕەق و ڕقئەستوور و خیشەسەرن، بە تەوسەوە بەمانە دەوترێت: کەری کەندەڵانە.[1]