کوڵکەی سەربەخوێن
کوڵک: کورک و وردە مووی سەر پێست و وردیلەی خوری کە بۆ ڕستن ناشێت، بەڵام لەو ئیدیۆمەدا بەمانای قنچکە و زیپکە و جوانکە دێت، کە هەمیشە ئاوەزرزرە و خوێناوی بەسەرەوەیە، بۆیە لە کوردەوارییدا وەکوو ئیدیۆم لە ناوچەی #موکریان# بە کەسێکی سەربە کێشە و گرفت و گۆبەند و ئاژاوەگێڕ و فیتنە، بەتایبەتیش بۆ ژنێکی دڵتەڕ و حەشەری کە زۆر ئارەزووی پیاو بکات و تینوی گاندان بێت بەتەوسەوە پێی دەوترێت: کوڵکەی سەربەخوێن. [1]