سێ کەس حوکمی لە سێدارەدانیان بۆ دەردەچێت، سێیەم کەس ئەحۆلە. یەکەم کەس دێنن پێی دەڵێن: دەتەوێت بە شمشێر بتکوژین، یان بە مشاری کارەبایی؟ دەڵێ بە مشار، مشارەکە دێنن کەچی ئیش ناکات و بەڕەڵای دەکەن، دووەم کەس دێنن دەڵێن: ئەی تۆ بەچی؟ دەڵێ منیش مشار، بە هەمان شێوە مشارەکە ئیش ناکات، ئیتر فێڵەکە دەزانن و هەموو دەڵێن مشار، مشار، ئەوانیش بەڕەڵایان دەکەن، سێیەم کەس کە ئەحۆلە دەیهێنن و دەڵێن ئەی تۆ؟ ئەحۆلیش دەڵێ: وەڵا من بە شمشێر، خەڵکەکە هەمووی پێی دەڵێن: کوڕە بڵێ مشار، مشار.
ئەویش دەڵێ: بەخوا بێ ئەقڵن، ئەی نازانن وا مشار کار ناکات. [1]
⚠تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!