حەپۆلی برای ئەحۆل تووشی دەمەقاڵێ دەبێت و لێدانێکی باشی پێ دەکەوێ،
بە لووتی بە خوێنەوە دەگەڕێتەوە لای ئەحۆلی برای، ئەحۆلیش کە براکەی بەو شێوازە دەبینێ، دڵتەنگ دەبێ و غیرەت دەیگرێ و دەڵێ: من دەچم لە هەموویان دەدەمەوە.
دوای گەڕان و پرسیار کردن، دەیاندۆزێتەوە و دەبینێ لە چایخانەیەک دانیشتوون، ئەویش دەچێتە چایخانەکە بە تووڕەیی دەڵێ: ئەوە کێ لە حەپۆلی برامی داوە؟ حەوت کەس بەیەکەوە هەڵدەستنەوە و هەموویان بەیەکەوە دەڵێن: من، ئەحۆلیش ترس دەیگرێ و بە چایچیەکە دەڵێ: کاکە پارەی چاکانی ئەو برادەرانە واسڵە. [1]
⚠تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!