ڕۆژێک مانگایەک دەچێتە نێو باخچەی ماڵی مەلای مەشهوور، ئەویش تا دەچێتەوە ژوورەوە دارێک دێنێ، مانگایەکە دەردەپەڕێ و دەڕوا، لە دوای حەفتەیەک سەیر دەکا مانگایەکە گالیسکەی جوتیارێک ڕادەکێشێ، ئیتر خۆی پێ ناگیرێ و پەلاماردی دەدا، سەرو گوێلاکی بەداران دەکوتێتەوە، کابرای خاوەن مانگایەکە واقی وڕ دەمێنێ و، پێ دەڵێ:
ئای مەلا، بۆ لێی دەدەی چی کردووە؟
-لێی گەڕێ! خوێ دەزانێ چی کردووە! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=