ئوتۆمبیلێک لە کابرایەک ئەدات و قاچێکی ئەشکێنێت. شۆفێرەکە دەیەوێت لەگەڵ کابرای قاچشکاو ڕێک بکەوێت تا تووشی مەحکەمە نەیەت، کابرای قاچشکاویش بە هەلی دەزانێت و داوای سەدهەزار دینار ئەکات. کابرای شۆفێر لە وەڵامی ئەم داوایەدا ئەڵێ:
بۆ تۆ وا دەزانیت من ملیۆنێرم وا داوای سەدهەزارم لێ دەکەیت؟
کابرای قاچشکاویش ئەڵێ:
ئەی بۆ تۆش وا دەزانیت من هەزارپێم وا قاچێکت شکاندووم و ئەشتەوێت لێت خۆش ببم؟ [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=