دەڵێن دووپشکە ڕەشەی #عەربەت# بە هەر کەسێکەوە بدات، ئەگەر ئەو کەسە خۆی پیس نەکات ئەوا دەمرێت. ڕۆژێک دووپشکێکی عەربەت بە کابرایەکەوە دەدات و کەسوکارەکەی لە دەوری کۆبوونەتەوە و هەموو دەستەودوعا لە خوا ئەپاڕێنەوە کە تۆزێک گووی پێ بکات بەڵام بێهوودە دەبێت و کابرا دەمرێت. دوای ناشتنی کابرا مەلا کەمێک قورئان ئەخوێنێت و پاشان دەکەوێتە دووعاکردن بۆی و داوا لە خوا دەکات کە بە بەهەشتی بەرینی خۆی بسپێرێت. خزمێکی دووعاکە بە مەلا ئەبڕێت و ئەڵێ:
لێگەڕی مامۆستا دووعای چی بۆ دەکەیت. ئێمە ئەو هەمووە لە خوا پاڕاینەوە تۆزێک گووی پێ ڕەوا ببینێت، نەیکرد ئێستا تۆ بەتەمایت بەهەشتی پێ ڕەوا ببینێت! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=