موحەمەد ناوێک ئەیەوێت کچێکی مەسیحی بخوازێت. کچەکەش ڕازی دەبێت بە مەرجێک ببێت بە مەسیحی و ناوی خۆی بگۆڕێت. موحەمەدیش، کە بە دەردی شێخی سەنعان چووە، ناچار ڕازی دەبێت بۆ ئەم کچە مەسیحییە لە ئیسلام وەرگەڕێت و ناوی خۆشی بگۆڕێت. ڕۆژێک محەمەد و کچەکە و چەند کەسێکی نزیکی کچەکە دەچن بۆ کەنیسە و لەوێ قەشەیەک، پاش ئەوەی کەمێک باسی ڕێساکانی ئایینی مەسیحی بۆ دەکات، سێ شڵپ ئاو دەدات بە تەپڵی سەری محەمەددا و لەگەڵ هەر شڵپێکیشدا ئەڵێ:
ئەوە ئیتر تۆ محەمەد نیت و جۆرجیت.
ڕۆژێکی ڕەمەزانی مەسیحییەکان کچەکە دێتە ماڵەوە و دەبینێت جۆرج مریشکێکی برژاوی داناوە و خەریکی خواردنێتی. کچەکە بە تووڕەیی و سەرسووڕمانەوە پێی ئەڵێ:
ئەوە چی دەکەیت جۆرج؟ ئەی نازانیت ئێمەی مەسیحی بۆمان نییە گۆشت بخۆین کاتێک کە بەڕۆژووین؟
ئەویش لە وەڵامدا ئەڵێ:
با چۆن نازانم، بەڵام ئەمە گۆشت نییە چونکە بەر لەوەی بیبرژێنم سێ شڵپ ئاوم دا بە سەریدا و لەگەڵ هەر شڵپێکیشدا وتم: تۆ مریشک نیت، پەتاتەیت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=