کابرایەکی پێشمەرگە زۆر ڕقی لە یاپراخ و تەنانەت ناوهێنانەکەشێتی، سوێند ئەخوا هەرکەس باسی یاپراخ بکات ئەیکوژێت، ڕۆژێک برادەرەکانی ئەیانەوێ توڕەی بکەن بۆیە یەکێکیان بەوانی تر ئەڵێ
سەیری ئەو ڕەزە جوانە کەن، ئای بۆ کیلۆیەک لەو گەڵا جوانەی! یەکێکی تریان ئەڵێ
ئاخ بۆ دوو کیلۆ برنج! سێیەمیان ئەڵێ
ئای بۆ دەسکێ شویت و تۆزێ ترش و قابلەمەیەک، کابرای پێشمەرگەش هەست دەکات چی لە ئارادایە وردەوردە دەست ئەبا بۆ چەکەکەی و ئەیخاتە سەرپێ و ئەڵێ
دە منیش پیاوم دەوێت بیپێچێتەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=