خەڵکێکی زۆر کۆبوونەتەوە و مردوویەک دەبەن بۆ سەرقەبران. کە دەگەنە ئەوی، دەبینین گۆڕهەڵکەنەکە هێشتا هەر خەریکی گۆڕەکەیە بۆیە تابووتەکە لە نزیک گۆڕەکە دائەنێن و کەسوکاریشی لە دەوری ئەگرین و لە خۆ دەدەن. لەپرێکدا مردووەکە زیندوو دەبێتەوە و لە تابووتەکەوە سەر دێنێتە دەرەوه. هەرچی لەو ناوەدایە لە ترساندا هەر یەکە و بە لایەکدا ڕادەکەن بەڵام کابرای گۆڕهەڵکەن لێی دێتە دەست و بە خاکەناز بەر دەبێتە گیانی. پاشان ڕوو دەکاتە خەڵکەکە و ئەڵێ:
وەرن مەترسن کوشتمەوه! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=