کچێک زۆر پرسیار لە دایکی دەکات، بەتایبەت ئەگەر شتی تازە بۆ ناو ماڵەکەیان بکڕن.
کچە ڕۆژێک لە دایکی دەپرسێت: دایە کێ ئەو تەلەڤزیۆنە تازەیەی بۆ کڕین؟
دایکیشی ئەڵێ: باوکی حەمەی دراوسێمان!
ئیتر بەم شێوەیە هەر کە کچە پرسیار دەکات، دایکی ئەڵێ: باوکی حەمەی دراوسێمان!
کچە ڕۆژێک بە دایکی ئەڵێ: ئەرێ دایە ئەوە بۆ هەرچی شتی ماڵەکەمانە باوکی حەمەی دراوسێمان بۆمان ئەکڕێ، ئەی باوکم بۆ بۆمان ناکڕێ!
دایکەش ئەڵێ: کچم من ئەگەر بەتەمای باوکت بوومایە، تۆ هەر نەدەهاتیتە دنیاوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=