کوڕێک لە هەندەرانەوە بە سەردان دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و سەگەکەشی لەگەڵ خۆی دەباتەوە. ڕۆژێک بەر لە گەڕانەوەی سەگەکەی نەخۆش دەکەوێت و ئەویش ناچار بەجێی ئەهێڵێت و نایباتەوە لەگەڵ خۆی. هەموو ڕۆژێک کوڕەکە تەلەفۆن دەکات بۆ هەواڵپرسینی سەگەکە. ڕۆژێک خوشکەکەی وەڵامی تەلەفۆنەکەی دەداتەوە و پاش هەواڵپرسین لێی دەپرسێت:
سەگەکەم چۆنە؟ ئەویش ئەڵێ:
وەڵڵا کاکە ئەم بەیانییە تۆپی.
کوڕەکە بەم وەڵامە زۆر تێک دەچێت و دەست دەکات بە گریان. پاش کەمێک دەکەوێتە سەرزەنشتکردنی خوشکەکەی و پێی ئەڵێ:
تۆ نە ئەبوایە بەو کتوپڕییە ئەو هەواڵە ناخۆشەم پێ بڵێیت. بۆ نموونە دەکرا سەرەتا بڵێیت لە باخچەکەدا یاری دەکات پاشان بتوتایە کەمێک ناساغە و ئەوجا وردەوردە و لەسەرخۆ هەواڵەکەت پێ بوتمایە بۆ ئەوەی خۆمم بۆ ئامادە بکردایە و ئەوەندە کاری تێ نەکردمایە.
چەند مانگێک بەسەر ئەم بەسەرهاتەدا تێ ئەپەڕێت و کوڕەکە ڕۆژێک تەلەفۆن دەکاتەوە و هەمان خوشکی وەڵام دەداتەوە. پاش هەواڵپرسین کوڕەکە ئەڵێ:
ئەی توخوا باوکم چۆنە؟ خوشکەکەشی ئەڵێ:
لە باخچەکەدا یاری ئەکات. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=