لە ڕۆژی حەشردا، موسوڵمانێک گوناهی زیاترە لە چاکەکانی بۆیە دەبێت بۆ ماوەیەک عەزاب بدرێت و پێی دەڵێن
لەبەر ئەوەی ئیماندار بوویت و گوناهەکانیشت ئێجگار زۆر نین، بۆت هەیە خۆت جۆری عەزابەکەت هەڵبژێریت
بۆ ئەم مەبەستە ئەیگێڕن بەسەر ژوورەکاندا بۆ ئەوەی یەکێکیان هەڵبژێرێت
ئەیبەنە ژووری یەکەم دەبینێ خەڵکیان کردووە بە شیشەوە و ئەیان برژێنن
کابرا بەبێ سێ و دوو ئەڵێ:
ئەم ژوورەم ناوێت.
ئەیبەنە ژووری دووەم دەبینێ خەڵکی لە تاوەی گەورەگەورەدا سوور دەکەنەوە
کابرا ئەم ژوورەشی ناوێت.
لە ژووری سێیەمدا خەڵکی لە تەنووردا ئەبرژێنن. ئەم ژوورەشی ناوێت
لە ژووری چوارەمدا دەبینێ خەڵکی سەرقاڵی گۆرانیوتن و هەڵپەڕکێ و چەپڵەلێدانن بۆیە ئەم ژوورە هەڵئەبژێرێت.
کە ئەچێتە ژوورەوە لە یەکێک لە سەرنشینەکان ئەپرسێت:
ئەوە چۆنە وا ئێوە لە خۆشی و بەزم دان؟ ئەویش ئەڵێ
ئەمڕۆ غاز نەماوە تا بمانکوڵێنن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=