ڕۆژێک مەلای مەشهوور دەچێتە شاری قۆنیە،لە دوکانی حەلوا فرۆشێک لە سینییەکی حەلوا نزیک دەبێتەوە، ناوی خوای لێدێنێ و دەست بەخواردنی حەلوا دەکا.کابرا توڕە دەبێ دەڵێ:
بە چ حەقێک ماڵی خەڵک دەخۆی؟
مەلا گوێ ناداتێ و لە خوارڕنی خۆی بەردەوام دەبێ.
دوکاندارەکە زۆر تووڕە دەبێ و لە دواوە دەکەوێتە سەر سەروگوێلاکی مەلا، مەلا وازناهێنێ و حەلواکان خێراتر دەخوا.
کاتێ تێر حەلوا دەبێ دەڵێ:
خەڵکی قۆنیە، خواهەڵناگرێ ئێوە پیاوی زۆر چاکن،بە لێدان حەلوا دەرخواردی میوانی خۆتان دەدەن! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=