ڕۆژێک مەلای مەشهوور لە ڕێگاوبانێکی دەرەوەی شاردا سەیر دەکات چەند سوارێک بە غار بۆلای ئەو دێن،سەیری دەوروبەری خۆی دەکات و دەترسێ، گۆڕستانێکی لێ نزیک دەبێ، جلوبەرگەکانی خۆی لەبەردەکاتەوە،بە ڕووتی خۆی لە چاڵیک دەنێ،سوارەکان لێی نزیک دەبنەوە، دەبینن مەلا بەڕووتی لەنێو چاڵێک قیت ڕاوەستاوە.
سوارەکان لێی دەترسێن و لەدوورەوە پێی دەڵێن: تۆ کێی؟
دەڵێت: من مردووم، لەو گۆڕە تەسکە بێزار بووم، لای خوا مۆڵەتم وەرگرتووە چەند ڕۆژێک بچمە دەرەوە.
سوارەکان کە گوێیان لەو قسانە دەبێت زەندەقیان دەچێ و یەکسەر هەڵدێن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=