شەوێک مەلا مەشهوور نوستووە و خەون دەبینێ، سەیر دەکا کابرایەک گوایە قەرزاریەتی و دەیهەوێلە جیاتی دە دینارەکە نۆ دیناری بداتەوە، مەلا قایل نابێ و مشتومڕیان لێ پەیدا دەبێت، پەلاماییێخەی یەکدی دەدەن و خەریک دەبن سەر و گوێلاکی یەکدی بکوتنەوە.
لەوکاتە هوشیار دەبێتەو، سەرلەنوێ سەری بە بالیفەکەی خۆی دەکاتەوە و لێفەکەی بەسەری خۆیدا دەداتەوە، لەژێرەوە دەستی بۆ کابرای قەرزدار درێژ دەکات و پێی دەڵێ:
قوربان تووڕە مەبه، نۆ دینارەکە بێنە و بەسە! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=