شەیتان بازاڕە
بازاڕ: شوێنی سەودا و مامەڵە و کڕین و فرۆشتنە و هەموو پێداویستییەکانی مرۆڤی تێدایە، بەڵام بازاڕی ڕەش ئەو بازاڕەی یاسای تێدا نییە و هەموو شتێکی لێ دەست دەکەوێت تەنیا گیانی مرۆڤ نەبێت، پڕییەتی لە تەڵەکەبازی و دەستبڕی و قازانجی بە فڕوفێڵ، شەیتانیش: کە بنەمای هەموو فێڵ و تەڵەکە و شەڕ و ئاژاوە و گەندەڵی و نەهامەتییەکانی مرۆڤە، هەر لەبەر ئەمەیە لە کوردەوارییدا بە بازاڕی ڕەش دەوترێت: شەیتان بازاڕە.[1]