ساردە پەرێزە
وەکوو ئیدیۆم بە پەڕێز و جاڕەگەنمێکی تازە دووراوەش کە پڕییەتی لە گوڵەگەنم و لاسکە گەنم دەوترێت: گەرمە پەرێز، خێلۆکیش هەیە نزیکە لە ساردە پەرێز، بەڵام خێلۆک تەبارە گەنمێکی نەدوراوەیە و نەکێڵراوە بۆ هاوینی ساڵی ئاییندە دەمێنێتەوە ئینجا دەکێڵرێت، هەرچی ساردە پەڕێزە پەرێزێکە یان جاڕە گەنمێکە نەکێڵدراوە و بۆ ساڵی دوایی بەجاڕی و بە پەرێزی دەمێنێتەوە، بەو جاڕە دەوترێت: ساردە پەرێز. [1]