کاتی خۆی #مام جەلال# بەڵێنی بە پڕۆفیسۆر عیزەددین مستەفا ڕەسوڵ دابوو کە بیکاتە سەرۆکی #زانکۆی سلێمانی# ماوەیەکی بەسەردا تێدەپەڕێت و پڕۆفیسۆر #عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ# دەچێتە لای مام جەلال بۆ سۆراخی وەعدەکە، لەو کاتەدا، مەکتەبی سیاسیی #یەکێتی نیشتمانیی کوردستان# بە سەرپەرشتیی مام جەلال لە کۆبوونەوەدا دەبن. پڕۆفیسۆر عیزەددین مستەفا ڕەسوڵیش چاوەڕێی کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە دەکات، دوای کۆبوونەوەکە مام جەلال پێی دەڵێت عیزەددین دەزانم بۆ چی هاتووی، هەر لەو کۆبوونەوەی ئێستاماندا، من پێشنیازی ئەوەم کرد کە تۆ بکرێی بە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بەڵام بەداخەوە زۆرینەی مەکتەب سیاسی دژت وەستانەوە و منیش قەبوڵم کرد.
پڕۆفیسۆر عیزەددین مستەفا ڕەسوڵیش بە هەناسەیەکی ساردەوە دەڵێت: ئەگەر بێبەختیی من نەبێت، کەی تۆ لە ژیانتدا بە قسەی مەکتەبی سیاسیت کردووە!؟ [1]