خۆڵ لە چاوکردنە
لە کۆندا منداڵە لەڕ و لاوازەکان کە دووچاری شەڕ دەهاتن یەک مستەخۆڵیان هەڵدەگرتەوە و ئاڕاستەی دەموچاوی ئەو کەسەیان دەکرد کە لەگەڵیدا بەشەڕ دەهاتن و یەک دوو مست و پێلاقەیان دەوەشاند و ڕایاندەکرد، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ فریودان و بەفریوبردن و لە خشتەبردن و کڵاو لەسەرنانی کەسێک دەوترێت: خۆڵ لە چاوکردانە. [1]