داوێن شله
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە: #دۆخین شلە# یان #خۆش داکەنە#، لە کۆندا بەنەخوێن، دۆخین: بەنێکی چنراو بوو لە خوری و پەڕۆ و سوف لەناو پزووی دەرپێ و دەلینگەکاندا بوو، تووند بەگرێیەک لەسەر دامێن و بەرزەهار شەتەک و دەبەسترا هەرە بەهەرە و بەئاسانی نابووەوە، ئەو ژنەی کە زوو ئارەزووی سەرجێی و گانی دەکرد بەنەخوێنەکەی دەکردەوە بەو جۆرە ئافرەتانە دەوترا: دۆخین شلە یان دامێن شلە یان داوێن شلە. [1]